دێولان؛ دەرکردنی سزای پێنج ساڵ زیندان بۆ کەماڵ لوتفی، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکانی دادخوازان

“کەماڵ لوتفی”، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی شاری دێولان، بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کەماڵ لوتفی، باوکی دادخواز “ڕەزا لوتفی”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشی ژینا لە شاری دێولان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە تۆمەتی “چالاکی دژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە خامنەیی” بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی «سوکایەتی کردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران “خومەینی”» بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم حوکمانە، بەپێی مادەی ٥١٠ی یاسای دادگای تاوان، حوکمی کەماڵ لوتفی کە ماوەی ٢ ساڵ دەخایەنێت، جێبەجێ دەکرێت.
جێگای ئاماژەیە، کە کەماڵ لوتفی لە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، پاش بانگکردن و ڕەوانەکردنی بۆ دادگای ئینقلابی شاری قوروە دەستبەسەر و تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ناوبراوەوە نییە.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢، کەماڵ لوتفی باوکی “ڕەزا لوتفی”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە شاری دێولان، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

ناوبراو لە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢شدا، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە بە لێدان و ئازاردان، دەستبەسەر و بۆ زیندانی کامیاران گوازرایەوە.

دواجار ناوبراو لە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی دانیشتنەکان لە زیندان ئازاد کرا.

کەمال لوتفی لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحید لە شاری سنە گوازرابویەوە و بەبێ تەواوکردنی ماوەی چارەسەر دیسانەوە بۆ زیندانی کامیاران گوازرابۆوە. ناوبراو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بارودۆخی خۆی لە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢، لە زیندانی شاری کامێران مانی لە خواردن گرت.

“ڕەزا لوتفی” تەمەن ٢٠ ساڵ، لە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١، لە سەردەمی شۆڕشی ژینا لە شاری دێولان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی بەختکرد.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیارنەمانی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری بانە

پ آوریل 18 , 2024
٢ ڕۆژ لە دیارنەمانی کۆڵبەرێک لە سنوری بانە تێدەپەڕێت و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەست نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ چوارشەمە ٢٩ خاکەلێوەی ١٤٠٣، زیاتر لە ٤٨ کاتژمێر لە دیارنەمانی کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەقز لە هێڵی سنووری بانە تێدەپەڕێ و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووس […]

You May Like