نەوسوود؛ لێدان و ئەشکەنجەی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێک خەڵکی شاری شاهۆ لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود لێدان و ئەشکەنجە کراوە و بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ١٤ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود کۆڵبەرێکیان لێدان و ئەشکەنجە کردووە، لووتی شکێنراوە و سەری بە سەختی بریندارکراوە. ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە «شەهرام سەوزەواری» خەڵکی شاری شاهۆی سەربە ڕوانسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی هەنگی مەرزی بە پشتی چەک ناوبراویان لێدان و ئەشکەنجە کردووە و سەری ناوبراو بە سەختی بریندارکراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەردەشت؛ برینداربوونی منداڵ کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

ج مه 3 , 2024
هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەردەشت منداڵ کۆڵبەرێک هەردوو چاویان بە سەختی بریندارکردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی هەینی ١٤ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەردەشت بە چەکی ساچمەیی منداڵ کۆڵبەرێک بە تەقە کردۆتە ئامانج. ناسنامەی ئەم منداڵ کۆڵبەرە «ئاریان مەمەندی» ١٧ ساڵە و خەڵکی گوندی ساوان […]

You May Like